مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌بۆنه‌ی 26 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، پیرۆزبایی له‌سه‌رۆك و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و پارته ده‌كات.
ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی:
بەڕێزان/ سەرۆك و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەركردایەتی بەرەی توركمانی عێراقی
بەبۆنەی(26) مین ساڵیادی دامەزراندنی بەرەی توركمانی عێراقی پیرۆزبایەكی گەرم لە ئێوە و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی بەرەکەتان دەكەین و، هیوای بەردەوامییتان بۆ دەخوازین لە كار و چالاكیەكانتان.
لەو بۆنەیەدا جەخت لە سەر قووڵکردنەوەی گیانی برایەتی و پێكەوەژیان دەكەینەوە و ئومێدەوارین هەمیشە لە پێشكەوتن و سەركەوتندا بن لە پێناو بەدیهێنانی گشت مافە نیشتیمانی و دیموكراسیەكان و بونیاتنانی دواڕۆژێكی ئاسوودە و بەختەوەر بۆ سەرجەم گەلانی عێراق.
ئاواتەخوازین ئەم یادە هەوێن و دەرفەتی زیاتر بێت بۆ كار وچالاكی هاوبەش و خەباتكردن لە پێناو بەدیهێنان و بنیاتنانی وڵاتێكی سەقامگیر و خۆشگوزەران كە تیایدا تەواوی نەتەوەو پێكهاتەكانی بە مافە نەتەوەیی و سیاسییەكانیان شاد بن...
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەركەوتوو بن..
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.