Erbil 13°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 18:18

ئه‌و وڵاتانه‌ کامه‌ن که‌ رۆژووه‌وان تیایاندا درێژترین و کورتترین کات به‌رۆژوو ده‌بن

له‌ وڵاتی فینلاند ژماره‌ی كاتژمێره‌كانی رۆژووگرتن زیاتره‌ له‌ 21 كاتژمێر
کوردستان TV
100%

ژماره‌ی كاتژمێره‌كانی رۆژووگرتن له‌ شوێنێك بۆ شوێنێك یان وڵاتێك بۆ وڵاتێك ده‌گۆڕدرێت، به‌ گوێره‌ی پێگه‌ی جوگرافی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ نزیكن له‌ باكووری گۆی زه‌وییه‌وه‌ ،كاتژمێره‌كانی رۆژووگرتن تیایدا درێژن و چه‌ند به‌ره‌و جه‌مسه‌ری باشوور بچین، كاتژمێره‌كانی رۆژووگرتن كه‌م ده‌بنه‌وه‌.

وڵاتی فینلاند له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌م دێت وه‌ك درێژترین كاتژمێره‌كانی رۆژووگرتن تێیدا و ژماره‌ی كاتژمێره‌كانی رۆژووگرتن زیاتره‌ له‌ 21 كاتژمێر، دواتر هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی سوید و نه‌رویجی دراوسێی دێن.

له‌ شاری مورمانسكی رووسیا كاتژمێره‌كانی رۆژووگرتن ده‌گاته‌ 20 كاتژمێر و 45 خوله‌ك.

له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش له‌ دوایین رۆژی مانگی ره‌مه‌زان كاتژمێره‌كانی رۆژووگرتن ده‌گاته‌ 15 كاتژمێر و 30 خوله‌ك.

له‌ ریزبه‌ندی كورتترین كاتژمێره‌كانی رۆژووگرتن له‌ جیهاندا وڵاتی ئوسترالیا له‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێت به‌ 11 كاتژمێر و 59 خوله‌ك، دواتر ئه‌رجه‌نتین به‌ 12 كاتژمێر و 23 خوله‌ك و چیلی به‌ 12 كاتژمێر و 41 خوله‌ك.

ئا- كامران

ژێده‌ر- ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ

 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.