وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان بڵاوی كرده‌وه: ئەمڕۆ یەکشەممە 25 ى 4 ى 2021، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 4 ى 2021 ده‌كرێت.
دارایی و ئابووری رایدهگهێنێت: ئه‌مرۆ مووچەی ئه‌م وه‌زاره‌ت و شوێنانه دابه‌شده‌كرێت:
تەندروستی، دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، 70 و 80، دارایی و ئابوری، ناوخۆ، زێرەڤانی و بەرگری فریاکەوتن، لیوای نەوت و رەگەزنامە .
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان راشیدهگهێنێت: دابەشکردنی موچەی مانگی 4ـی 2021ى فه‌رمانبه‌ران، بە پێی میکانیزمی مانگی پێشوو، واتا موچەی فەرمانبەران بە لێبڕینی 21% و پلە باڵاکانیش بەلێبڕینی 50% ده‌بێت .
وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌ڕۆژانی دواتریش مووچه‌ی ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان به‌پێی ئه‌م خشته‌یه دابه‌شده‌كرێت:
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.