Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:53

لە هەولێر کەسێک دەستگیر کرا خۆی وەک ئەفسەری دژەتیرۆر ناساندبوو

کوردستان TV
#7
100%

تاوانبارێک لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان ده‌ستگیركرا کە ناو و پێگەی ئەفسەری دژەتیرۆری کوردستانی بەکارهێناوە بۆ مەرامی تایبەت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، دژه‌ تیرۆری هه‌رێمی كوردستان له‌گرته‌یه‌كی ڤیدۆییدا دانپێدانانی كه‌سێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: دوای بەدەستهێنانی زانیاریی ورد لەسەر تاوانبار (ڕێوان ئەکرەم ئەحمەد)، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بە هاوکاری و ھەماھەنگی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر توانییان ناوبراو دەستگیر بکەن.

پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵی، تاوانبار دانی بە تاوانەکانیدا نا، کە ناو و پێگەی ئەفسەری دژەتیرۆری کوردستان و چەند کونسوڵخانەیەکی وڵاتانی بەکارهێناوە بە مەبەستی ساختەکاری و فێڵکردن بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی ماددی و گەیشتن بە مەرامە تایبەتەکانی.

دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دڵنیایی دەدەنە هاونیشتمانیان و هەموو لایەک، کە ئەرکیان پاراستنی ئاسایش و ئارامی و سەروماڵی هاووڵاتییان و دەستگیرکردنی تاوانبارانە و ڕادەستکردنیانە بە دادگا لەپێناو هێنانەدی دادپەروەری، بۆ بەجێگەیاندنی ئەو ئەرکە پیرۆزەش هەردەم چاوکراوەن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.