Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:55

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی عێراق ده‌کات

کوردستان TV
100%

سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، سه‌ردانی عێراق.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه‌، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، سه‌عید خه‌تیب زاده‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف سه‌ردانی عێراق ده‌كات و له‌ میانیدا زنجیره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجام ده‌دات.

سه‌عید خه‌تیب زاده‌ باس له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق، سه‌ردانی قه‌ته‌ر ده‌كات و له‌ میانیدا چاوی به‌ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كه‌وێت.

راشگه‌یاندووه‌ كه‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌چوارچێوه‌ی گه‌شه‌پێدان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان، سه‌ردانی عێراق و قه‌ته‌ر ده‌كات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.