Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:52

رێنمایی نوێ بۆ هاورده‌کردنی ئۆتۆمبێل ڕاگەیاندرا

کوردستان TV
100%


وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، چەند ڕێنماییەكی بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دەركردو ڕایدەگەیەنێت:  هەر ئۆتۆمبێلێكی بەكارهاتوو دەبێت چەند مەرجێكی تێدابێت ئینجا ڕێگەی هاوردەكردنی دەدرێت.

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: هەر ئۆتۆمبێلێكی بەكارهاتوو دەبێت دووربێت لە هەندێك كەموكوڕی لەوانە (ژێرئاو كەوتوو، سووتاو، بڕاوە نەبێت، شاسی بڕاوە یا لە‌حیمكراو نەبێت، توكمەی دەرگا یان سەری بڕاوە نەبێت، هەردوو ئێرباگی شوفێر و تەنیشت شوفێر كار بكات).

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن: 10 جۆر ئۆتۆمبێل ڕێگەپێدراوە هاوردەی هەرێمی كوردستان بكرێن و ڕێگا بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو دەدرێت بە مەبەستی چاككردنەوە، بە مەرجێك جۆری لێدراوەكە بەپێی ڕێنمایی ژمارە 4ی ساڵی 2020 ی هەمواركراو بێت، نابێ پێش چاككردنەوەنەوەیان ئەو ئۆتۆمبێلانە بچنەسەر شەقامەكان، بەپێچەوانەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت و بە بڕی یەك ملیۆن دینار پێبژاردن سزا دەدرێن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.