Erbil 4°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 09:14

مەلا دلشاد گەڵاڵەیی: داواکارم لە لایەنی په‌یوەندیدار چیتر ڕێگە بەوە نەدەن سوکایەتی بە پیرۆزییەکانی خەڵکی موسڵمان بکرێت

کوردستان TV
100%

مەلا دلشاد گەڵاڵەیی پێش نوێژوو ووتارخوێنی مزگەوتی عمری کوڕی خەتاب لە هەولێر له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی بۆ کوردستان تی ڤی گوتی: ئەوانەی قوڕئان دەدڕێنن و لەسەر شەقام فڕێ دەدەن جگە لە پشێوی نانەوەو توڕە کردنی موسڵمانان هیچ بەرهەمێکی تری نیە.

مەلا دلشاد گوتیشی: هەرلەسەرەتای ناردنی پێغەمبەراندا دووبەرە دروست بووە بەرەی بێ باوەڕی و دوژمنانی پە یامبەران وبەرەی باوەڕی وشوێن کەوتنی پەیامبەران ودۆستانی خوا ئینجائەم دووبەرەیە هەرلەسەرەتای دەست پێ کردنی پەیامی ئیلاهی وەک تەزووی کارەبای ساردوگەرم بەریەکتری کەوتوون سەرئەنجام په یامی ڕاستی وئیلاهی سەرکەوتوە بەسەرپەیامی کوفروبێ باوەڕی.

ڕاشیگه‌یاند: ودوژمنانی خواوپە یامی خوا بەردەوام ئەوانەی دژایەتی پەیامی ڕاستیان کردوە ژێرکەوتون ومایە پوچ بوون ومێژوو شەرمەزاری کردوون ئینجا ئەم داخ لەدڵی وڕق وکینەیە تاکو ئێیستاش درێژەی هەیە وبە ردەوامە و نەک تەنها تاکوئێستا بەڵکوتاکو ڕۆژی دوایش ئەم دژایەتیە بەردەوام دەبێ.

ئه‌و مامۆستا ئاینییه‌ گوتیشی: گومان لەوە دانیە هیدایەت تەنها بەدەستی خوایە واسلام فێیرمان دەکات کە ناکرێ بە زۆردی وا لەخەڵک بکەین باوەڕ بێنن بۆیە خوای گەورە ئەمەی بە پێغەمبە رڕاگە یاندوە و دەفەرموێ (انك لاتهدی من احببت ولكن الله یهدی من یشا‌و) واته "ئه ی محمد تۆ ناتوانی ئه وه ی پێت خۆش بێت بیهێنیتە سەر باوەرو هیدایە تی بدەی بە ڵکو خوا کێ کە یفی لێ بێ هیدایە تی دە دات" وە دە فەرموێ (وما اکپر الناس ولو حرصت بمۆمنین)واته زۆربه ی خه لكی باوه رناهێنن هه رچەندە تۆپێ داگریش بکە ی، بە ڵام لێرە ئەوەی جێگەی داخە ئێستا ئەوە یە کە خەڵکێک باسی دیموکراسی وبه یەکەوە ژیان و یە کتر قە بوڵ کردن دەکەن ئەوانن مافی ئە وانی تر پێشێل دەکەن، ئە وانن به یەکەوە ژیان تێک دەدەن ئەوانن بە ئەنجام دانی هەندێ کردەوەی ناشیاوو بریندار کردنی هه ست ونەستی باوەڕداران وادەکەن بەرەی بەرامبه ر دروست دەکەن وکەسانێک ناچاردەکەن کاردانەوەیان هەبێت وتوندڕەوی بێتە ئاراوە، چونکە گومان لەوە دانیە هەموو کردارێکی بریندار کەر کاردانەوەی دەبێ.

ڕاشیگه‌یاند: بۆیه ئەوانە ی کە ئێستا لە دەزگاکانی ڕاگه یاندن دەست لەپشتی هەندێ کەسی بێ باوەڕ دەدەن کە سوکایەتی بە پیرۆزی یە کانی ئاینە کان بکە ن بە تایبەت ئاینی ئیسلام بە قازانجی هیچ کەسی نابینم بگرە ئەم جۆرە کردەوانە شیرازەی کۆمه ڵگای کوردی تێکدە دەن و دەشێوێنن بەیەکەوە ژیانی ئاینە کان تێک دەدەن یان فڕێدان و په ڕپە ڕکردنی قوڕئانی پیرۆز لە سە رشەقام جگە لە دروست کردنی پشێوی و نالەباری لەناو کۆمه ڵگادا هیچ بە رهەمێکی تری نیە.

گوتیشی: من دڵنیاشم ئە م جۆرە کەسانە ئەجندایە کی تێرو تە سەلایان لەپشتە و کە سانێک هەن بۆ پێکاندنی ئامانجە کانیان کاریان پێ دەکەن بۆیە ئەم جۆره دیاردەیە زۆر بە مەترسیدار دە زانم لەم قۆناغەی ئێیستای کوردستان کە ببێتە هۆی لێک ترازانی کۆمه ڵگە و پشێوی نانەوە.

هه‌روه‌ها گوتیشی: لێرەوە داواکارم لە لایە نی په یوەندیدار چیتر ڕێگە بەوە نەدەن سوکایه تی بە پیرۆزیە کانی خەڵکی موسڵمان بکرێت.

ئا/فەرمان عەلی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.