كه‌مێك به‌ر له ئێستا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا بۆردومانی ده‌ڤه‌ری نێروه و ڕێكانیان له سنووری ناحیه‌ی شیلادزێ كرد.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له شیلادزێ له‌و باره‌یه‌وه پێیڕاگه‌یاندین: به ئه‌گه‌ری هه‌بوونی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی ده‌ڤه‌ری نێروه و ڕێكانیان بۆ جارێكی تر ده‌ستپێكرده‌وه.
گوتیشی: بۆردومانه‌كه به‌رده‌وامه و تائێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون.
هه‌روه‌ها گوتیشی: فڕۆكه‌كان به ئاسمانی شیلادزێدا ده‌سوڕێنه‌وه ئه‌مه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای دانیشتووانه‌كه‌ی دروستكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.