ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر ڕاگهێندراوێكی لهبارهی فڕێدانی پهڕهكانی قورئانى پیرۆز له شهقامێكی ههولێر بڵاوكردهوه و ڕایگهیاند: سەبارەت بەو گرتە ڤیدیۆیەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا وەک سوکایەتیکردن بەپیرۆزییەکانی خەڵک، لاپەڕەکانی قورئانی پیرۆز بە دڕێندراوی لە یەكێك لە شەقامەكانی شاری هەولێر بڵاوکراوەتەوە، هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی دڵنییا دەکەینەوە، دەزگا ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپردراون لەزووترین کاتدا ئەنجامدەرانی ئەو تاوان و ڕەفتارە ناشایستەیە کە ئامانج لێی تێکدانی ئارامی و ئاسایشی كۆمەڵایەتی و فیتنەگێڕییە لەشارەکەمان دەدۆزرێنەوە و بەسزایی یاسایی خۆیان دەگەن.
ڕاشیگهیاند: ئەو جۆرە ڕەفتارە ناشایستە و دوور لەبەها ئەخلاقییە، دوورە لە ئاکار و ڕەوشتی خەڵکی شاری هەولێر و بەهیچ شێوەیەک قابیلی قەبووڵکردن نییە و هەر كەس و لایەنێك لە پشت ئەنجامدانی بێت بە سزای خۆیان دەگەن.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری ههولێر
2021.4.23
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.