بارهگای بارزانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: شەوی ڕابردوو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا چەند دیمەنی لاپەڕەکانی قورئانی پیرۆز بڵاو كرانەوە كە زۆر بە داخەوە بە دڕێندراوی لە یەكێك لە شەقامەكانی شاری هەولێر فڕێدرابوون.
ڕاشیگهیاند: سووكایەتیكردن بە پیرۆزییەكانی خەڵك بابەتێكی مەترسیدارە و بە هیچ شێوەیەك قابیلی قبووڵ نییە و، هەر كەس و لایەنێك لە پشت ئەو كردە نابەجێیە بێت ئامانجی تێكدانی ئاساییش كۆمەڵایەتی و فیتنەگێڕییە و، پێویستە بە سزای خۆی بگات.
ههروهها ڕاشیگهیاندووه: ئەوەی ڕووی داوە بەزاندنی هەموو سنوور و هێڵێكی سوورە و، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بكەن و دەبێ ڕێگە لەو جۆرە تاوان و ڕەفتارە ناشاییستانە بگیرێت.
بارەگای بارزانی
٢٣ـی نیسانی ٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.