Erbil 3°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 06:15

وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌: حکوومه‌تی هه‌رێم کار بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات تۆڕی رێگاوبان به‌ره‌وپێشه‌وه‌ی ببات

کوردستان TV
100%

بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ رایگه‌یاند: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات تۆڕی رێگاوبانی هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت.

ئاگرین عه‌بدوڵڵا بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی كاتژمێر بیستی كوردستان تی ڤی كه‌ هه‌ڤاڵ نه‌ورۆز به‌رنامه‌كه‌ پێشكه‌ش ده‌كات رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات تۆڕی رێگاوبانی هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت و چاكیبكاته‌وه‌ و به‌ره‌وپێشه‌وه‌ی ببات.

ئاگرین عه‌بدوڵڵا ئاگرین گوتیشی ئێستا به‌بڕی دوو تریلیۆن و نۆسه‌د و چل و چوار ملیار دینار كاركردن له‌ سه‌د و بیست و نۆ پڕۆژه‌ی رێگاوبان به‌رده‌وامه‌ و له‌ حه‌وت ساڵی رابردوودا به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ نه‌توانراوه‌ پڕۆژه‌كان له‌كاتی خۆیاندا جێبه‌جێبكرێن به‌ڵام دوو ساڵه پاره‌ بۆ پڕۆژه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت و كاریان تێداده‌كرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.