Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:08

334 ملیۆن دینار بۆ دەرمانی قڕکردنی سن و کیسەڵە خەرجدەکرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان بڕی 334 ملیۆن و 500 هەزار دینار بۆ دابینکردنی دەرمانی قڕکردنی سن و کیسەڵە بۆ جووتیاران خەرجدەکات.
 
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حكوومه‌تی  هەرێمی کوردستان  له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه‌ته‌وه‌: لە پێناو پارێزگاری و پاڵپشتی بەرهەمی ناوخۆیی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، بڕی 334 ملیۆن و 500 هەزار دنیارمان تەرخانکرد، لەسەر پارەی 2٪ی بنەتۆی گەنمی جووتیاران بە خۆڕایی بۆ مەبەستی دابینکردنی دەرمانی قڕکەری سن و کیسەڵە، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە ئەو جۆرە مێرووەی تێدا بڵاوبووەتەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.