یانه‌ی پاریس سانجێرمان پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو و خاوه‌نی ڕیكۆردی پێوانه‌ی نازناوه‌كانی جامی فه‌ڕه‌نسا به سێزده نازناو سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ده‌ستهێناو به پێنج گۆڵی بێ بهرامبهرو به هاتریكی ئیكاردی له یانه‌ی ئانجێی میوانی برده‌وه‌و گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی.
له خوله‌كی نۆدا، ماورۆ ئیكاردی ئه‌رژه‌نتینی گۆڵێكی بۆ پاریس سانجێرمان به‌ده‌ستهێنا، پاشان ڤینسێنت مانسیو یاریزانی ئانجێ گۆڵی دووه‌می پاریس سانجێرمانی به هه‌ڵه له گۆڵی تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی بیستوسێ تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ست وپێنجدا، نێیمار داسیلڤای به‌ڕازیلی و ئه‌ستێره‌ی پی ئێس جی گۆڵی سێیه‌می تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، دوای سێ خوله‌كی دیكه‌ش، ماورۆ ئیكاردی گۆڵی دووه‌می خۆی و چواره‌می تیپی میوانداری تۆماركرد، له دواساته‌كانی یاریشدا، ئیكاردی گۆڵی سێیه‌می خۆی و پێنجه‌می یانه پاریسیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو بووه هاتریكی یاریه‌كه، به‌م بردنه‌وه‌ش پاریس سانجێرمان گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی جامی فه‌ڕه‌نساو ئانجێش ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتیه‌كه كرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.