لەهەفتەی سی و دووەمی خولی ئیتاڵیاو لە ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراودا، یانەی ئەی سیی میلان لەسەر یاریگای خۆی بە گۆڵێك بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە یانەی ساسولۆی میوانی دۆڕا.
لە خولەكی 30ی دا، هاكان كالهانگولۆی توركی گۆڵێكی بۆ میلان تۆماركردو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە به سووی ڕۆسۆنێری تەواوبوو.
لە گێمی دووەم و لە خولەكی حەفتاوشەشدا، یاریزان جیاكۆمۆ ڕاسپادۆری گۆڵی بەرامبەری ساسولۆی بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە، دواتر هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی خۆی و تیپەكەی لە خولەكی هەشتاوسێ تۆماركردو سێ خاڵی ڕووبەڕوو بوونەوەكەی بۆ میوانەكان مسۆگەركرد.
سەرەڕای دۆڕانی لە یاریەكەدا، میلان بە شەست وشەش خاڵ پارێزگاری لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەكان كردو ساسولۆش سێیەم سەركەوتنی لەسەریەكی بەدەستهێناو كۆی خاڵەكانی لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەند گەیاندە چلونۆ خاڵ .
ساسۆلۆ سهرکهوتنی بهسهر میلان تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.