Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:06

له‌خولی ئیتاڵیادا ئینته‌ر میلان و سپێزیا یه‌کسانبوون

کوردستان TV
100%


یانەی ئینتەرمیلانی پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیا بۆ دووەم یاری لەسەریەك كەوتە داوی یەكسان بوون و لە هەفتەی سی و دووەمی خولەكەو لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە گۆڵێك لەگەڵ یانەی سپێزیای میوانداری بەرامبەر بوو.
 لە خولەكی دوازدەدا، هێرشبەری بەڕازیلی دیێگۆ فاریاس گۆڵێكی بۆ سپێزیا تۆماركردو میواندارەكانی پێشخست، پاشان ئیڤان پێریسیچی كڕواتی سوودی له‌ ده‌رفه‌تێك بینی و گۆڵی بەرامبەری ئینتەرمیلانی لە خولەكی سیی و نۆ بەدەستهێناو ئەنجامی ڕووبەڕوو بوونەوەكەی یەكسان كردەوە.
 بەم ئەنجامەش كۆی خاڵەكانی ئینتەرمیلان لە سەرووی لیستی ڕیزبەندی یانەكان بۆ حەفتاوشەش خاڵ بەرزبووەوەو ژمارەی خاڵەكانی سپێزیاش لە پلەی پازدەمی ڕیزبەند گەیشتە سیی و سێ‌ خاڵ .
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.