وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومهتی ههرێمی كوردستان لهبارهی تاقیكردنهوهكان بریاریدا سەرجەم تاقیكردنەوەكانی قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگا و حكومی و ناحكومییەكمان لەنێو كامپەس ئەنجام بدرێن.
لهراگهیاندراوێكدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایدهگهێنێت: پێویستە تەواوی تاقیکردنەوەکان لەنێو کامپسی زانکۆ و پەیمانگەکان و بەگوێرەی ساڵنامەی زانکۆ و پەیمانگەکان ئەنجامبدرێن، بەڵام بە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکانی تایبەت بە رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا.
دەقی بڕیارەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی حكوومهتی ههرێمی كوردستان:
پاڵپشت بەپلانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ ساڵی 2020 -2021 كە بەبڕیاری ژمارە (74)ی ئەنجومەنی وەزیران پەسەندكراوە، پێویستە سەرجەم تاقیكردنەوەكان لەچوارچێوەی رێنماییەكانی تاقیكردنەوەكان بەشێوەی ئاسایی لەناو كامپەسی زانكۆ و پەیمانگەكان و بەگوێرەی ساڵنامەی زانكۆ و پەیمانگەكان ئەنجامبدرێن بەڕەچاوكردنی رێنماییە تەندروستییەكانی خۆپارێزی لەكۆرونا.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.