جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی ھه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، به‌م نزیكانه شاندی دانوستانكاری ھه‌رێم جارێكی دیكه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه، قوباد تاڵه‌بانی پێشوازیی له باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق، ستیڤن ھیكی كرد و پێكه‌وه چه‌ند پرسێكی جێگه بایه‌خی نێوان ھه‌ردوولایان تاوتوێكرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 21ی نیسانی 2021 به‌ڕێوه‌چوو، ھه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگی ئه‌نجامدانی ھه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد كرده‌وه له عێراق كه خزمه‌ت به پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی بكات.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ھه‌رێم و به‌غدا، قوباد تاڵه‌بانی و ستیڤن هیكی ھاوڕابوون كه په‌سه‌ندكردنی یاسای بوودجه به ره‌زامه‌ندی ھه‌ولێر و به‌غدا ده‌ستپێكێكی گرنگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی دیكه‌ی نێوان حكوومه‌تی ھه‌رێم و فیدراڵ.
ھه‌روه‌ھا جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگیی جێبه‌جێكردنی یاساكه، و له‌مباره‌یه‌وه قوباد تاڵه‌بانی پابه‌ندبوونی ھه‌رێمی به ناوه‌ڕۆك و ده‌قه‌كانی یاساكه دووپات كردووه‌ته‌وه و راشیگه‌یاندووه به‌م نزیكانه شاندی دانوستانكاری ھه‌رێم جارێكی دیكه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.