Erbil 13°C شەممە 18 کانوونی دووەم 11:50

جۆ بایدن : کوژرانی فڵۆید تاوانێکه‌ که‌ به‌ رۆژی رووناک ئه‌نجامدراوه‌

کوردستان TV
100%

دوابه‌دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای ویلایه‌تی مینیسۆتا بۆ به‌تاوانبار ناساندنی كارمه‌ندی پێشووی پۆلیس، ده‌ره‌ك شۆوڤین له‌ كوشتنی جۆرج فڵۆید، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن له‌ كۆشكی سپی له‌و باره‌یه‌وه‌ لێدوانێكی دا.

جۆ بایدن ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ كوژرانی فڵۆید له‌ ساڵی 1960ه‌وه‌ تا ئێستا گه‌وره‌ترین شه‌پۆلی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌ و گوتی: "كوژرانی فڵۆید، تاوانێكه‌ كه‌ به‌ رۆژی رووناك ئه‌نجامدراوه‌. ئه‌م رووداوه‌ په‌رده‌ی له‌سه‌ر چاوه‌كان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و نه‌ژادپه‌رستییه‌ سیستماتیكییه‌دا لابرد كه‌ له‌ جیهاندا هه‌یه‌. نه‌ژادپه‌رستی سیستماتیكی په‌ڵه‌یه‌كه‌ به‌سه‌ر رۆحی وڵاته‌كه‌مانه‌وه‌".

سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ كه‌ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دادگا، شتێكی گرنگ بووه‌ و گوتی: "هیچ كه‌سێك له‌ سه‌رویاساوه‌ نییه‌. بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆش هه‌ڵگری ئه‌م په‌یامه‌یه‌، به‌ڵام ته‌نها ئه‌م بڕیاره‌ به‌س نییه‌ و به‌وه‌وه‌ ناوه‌ستین".

جۆ بایدن ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ نزیكه‌ی ساڵێك به‌سه‌ر كوژرانی جۆرج فڵۆید-دا تێده‌په‌ڕێت و كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ كۆنگرێس ده‌رباره‌ی نه‌ژادپه‌رستی پۆلیس دژبه‌ كه‌سانی ره‌شپێست هه‌نگاوبنێت.

له‌ 25ی ئایاری 2020دا، جۆرج فڵۆیدی ته‌مه‌ن 46 ساڵ كه‌ هاووڵاتییه‌كی ئه‌مریكی ره‌شپێست بوو له‌ میانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیدا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ كوژرا و ئه‌مه‌ش شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی له‌ئه‌مریكا به‌دوای خۆیدا هێنا .

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.