رائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند: 2 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران كههێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵێك.
رائید هۆگر عه‌زیز رایدهگهێنێت: ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 21 ى 4 ى 2021 ، به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن ئاگاداركرانه‌وه به‌بوونی كێشه‌یه‌ك له‌گه‌ره‌كی راپه‌رین .
ده‌شڵێـت دوای چوونی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوه‌كه توانرا 2 تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی (ا. هـ. م.) و (هـ. هـ. م.)، كهبەچەکەوە هەڵیانکوتابووە سەر ماڵێک لەسەر کێشەی قەرزداری، ده‌ستگیر كران.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌شڵێـت: له‌گه‌ڵ ده‌ستگیر كردنی 2 تۆمه‌تباره‌كه، ده‌ستیش گیرا به‌سه‌ر چەکێک لە جۆری کلاشینکۆف و ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (تۆیۆتا هایلۆکس).
هه‌روه‌ها رایدهگهێنێت: تۆمه‌تباران ڕادەستی بنکەی پۆلیسی ڕاپەرین کراون بۆ وەرگرتنی ڕێککاری یاسایی لهبەرامبەریان.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.