بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، بۆ چارەكردنی كێشەی ئاوی سلێمانی، دەست بە تەواوكردنی پڕۆژەیەكی گەورەی ئاو دەكرێت، كە تێچووەكەی 18 ملیار دینارە.
ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی كوردستان، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگهیاند: لە ماوەی ڕابردوودا دەست بە پڕۆژەیەكی گەورەی ئاو لە سنووری سلێمانی بە گوژمەی 18ملیار دینار كرا، بەڵام دواتر بە ھۆی قەیرانی داراییەوە پڕۆژەكە وەستا، ئێستاش حكوومەتی ھەرێمی كوردستان چوار ملیار دیناری دیكەی بۆ تەرخان كردووە، بەمەش دوا قۆناغی پڕۆژەكە كۆتایی دێت و دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە، كە ئەو پڕۆژەیە بەشێكی زۆری كێشەی ئاوی سلێمانی چارەسەر دەكات.
دهشڵێت: ئەو پارەیەی كە تەرخان كراوە، بۆ كڕینی پەمپ و ماتۆڕ و بەستن و رێكخستنی پەمپەكان و هەروەها پێداویستیی دیكە بۆ پڕۆژەكەیە، بۆیە ئەو پڕۆژەیە گەورەیە و زۆریش گرنگە بۆ پارێزگای سلێمانی، كە كێشەی ئاویان ھەبوو، بەڵام حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پارەی تەرخان كردووە بۆ ئەوەی بتواندرێت كێشەكەیان چارەسەر بكرێت.
بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی كوردستان باسی لەوەش دهكات: ئەو پڕۆژەیە لەسەر ئاوی دوكان جێبەجێ دەكرێت، كە یەك و دوو ھەیە و ئەوەی دوو كاری پەرەپێدانی بۆ دەكرێت، بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە كێشەی ئاوی سلێمانی چارەسەر بكرێت و دوای خەرجكردنی پارەكەش، دەست بە تەواوكردنی پڕۆژەكە كراوە و ئێستا بەردەوام كاری تێدا دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.