له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید له‌گه‌ڵ مه‌زڵووم عه‌بدی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه بالیۆز بانگهێشت كراوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بڵاویكرده‌وه كه توركیا له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سوید و ئیداره‌ی خۆسه‌ری باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا نیگه‌ران و تووڕه‌یه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه كه توركیا پێ ناخۆشه كه سوید گرنگی به‌و هه‌رێمه ده‌دات و له كۆبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانسی نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید و به‌رپرسانی ئیداره‌ی خۆسه‌ر و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك مه‌زڵووم عه‌بدی نیگه‌ران و تووڕه‌یه بۆیه رۆژی سێشهمه بالیۆزی سوید له ئه‌نقه‌ره بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كراوه و نیگه‌رانی و تووڕه بوونی توركیا به‌رامبه‌ر به‌و كۆبوونه‌وه‌یه و هاوكارییه‌كانی سوئید بۆ باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا گه‌ینراوه‌ته لایه‌نی سوئیدی.
جێگای ئاماژه پێكردنه كه پێش دوو رۆژ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید له رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداره‌ی زاتی و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك كۆ ببوویه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌ییی سویدی بۆ پێشكه‌ش كردنی هه‌ر جۆره هاوكارییه‌ك ده‌ربڕی بوو.
ئه‌رده‌لان گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.