خالد سهلیم ئەحمهد بەرێوەبەری بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی، هۆشداری لهكهمبوونی ئاوی دوكان و دهربهندیخان دهدات و رایدهگهێنێت: مەترسی کەم بوونەوەی ئاو کەمتر نییە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا .
خالد سهلیم ئەحمهد بەرێوەبەری بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی لهراگهیاندراوێكدا بڵاوی كردهوهتهوه: بەنداوی دوکان (14) مەتر و بەنداوی دەربندیخانش (18) مەتر له ئاستى پڕبوونى دابهزیووه.
دهشڵێت: بە پێی ئەو برە ئاوەی کە ئێستا هەیە لە بەنداوەکانی کوردستان، بەنداوی دوکان (14) مەتر لە ئاستی پڕبوونی خۆی دابەزیوە و بەنداوی دەربندیخانش (18) مەتر، لە کاتێکدا هەموومان لە بیرمانە ساڵی 2019 هەردوو بەنداوی ناو براو لەم وەرزەدا تەواو پڕ بووبوون و ژمارەیەکی زۆری تۆرباینەکانی ویستگەکانمان ئیش پێدەکرد و ئاستی ئاوی بەنداوەکان لە لوتکەدا بوون.
خالد سهلیم ئەحمهد بەرێوەبەری بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی راشیدهگهێنێت: تەنها بەهۆی کەمبارانی ئەمساڵ ئاستی ئاو لە هەردوو بەنداودا زۆر کەمەو لە هەر ویستگەیەکیش تەنها (1) یەک تۆرباین کاری پێدەکرێت و ئاستی ئاو دادەبەزێت.
ناوبراو ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات:هەموومان دەزانین سەرچاوەی ئاو بۆ خواردنەوەو پێداویستییەکانی شاری سلێمانی بەنداوی دوکانە و ناوچەکانی گەرمیانیش بەنداوی دەربندیخانە ، لە ئێستادا بەهۆی گۆرینی رێرەوی ئەو سەرچاوانەی ئاو کە دەهاتنە ناو هەردوو بەنداوە رێژەی هاتنی ئاو کەمی کردووە و کە ئەمەش مەترسیەکی گەورەیە لەسەر ئاوی هەردوو بەنداو کەمبارانی ئەم ساڵ تەواو نزیکی کردینەوە لە مەترسی کەمی ئاو.
خالد سهلیم ئەحمهد دهشڵێت: خۆ ئەگەر ساڵی داهاتوو، رێژەی باران بارین هاوشێوەی ئەم ساڵ بێت، ئەوە ئەو گرفتەیە کە من داوام کردووە گرنگی پێبدرێت و حکومەت و لایەنەکان بیکەنە دیالۆک و گەران بەشوێن چارەسەردا ئەگەر گرنگی پێنەدرێت هەمووان گرفتار دەبین و ئاومان نابێت بۆ ژیانمان، پێویستیشه، وهك ئهگهرێك لهبهرچازبگرێت و له ئێستاوه پلانى بۆ دابنرێت.
ههروهها رایدهگهێنێت: لێرهوه داوا لە حکومەت و وەزارەتەکان و پارێزگاری سلێمانی دەکەم، گرنگی بەم بابەتە بدەن و پلانی ساڵی داهاتوو لە ئێستەوە دابنێن لەسەر هەمان رێژەی باران بارینی ئەم ساڵ وەکو خۆ ئامادە کردن و چارەسەر دۆزینەوە بۆ ساڵی داهاتوو.
داواش له داوا لە وەزارەتى کارەبا دەکات، لە رێگەی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمەوە بەکارهێنان و ئیشپێکردنی یەکەکانی ( تۆرباینەکانی ) هەردوو وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای دوکان و دەربندیخان لە ستراتیجی بەرهەمهێنانی کارەباوە بگۆرن بە ستراتیجی گل دانەوەی ئاو...! واتە کاتی ئیشپێکردنی یەکەکان بگونجێنن لەگەڵ پێداویستی ئاوی شاری سلێمانی دەورو بەری و ناوچەی گەرمیان.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.