لهراگهیاندراوێكدا وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری ههرێمی كوردستان بڵاوی كهردهوه: سەرۆكایەتیی شارەوانیی سەركەپكان نەخشەی بنەڕەتی (ماستەرپلان)ی بۆ داندرا و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانیش لە وەزارەتیشدا بە مەبەستی جێبەجێكردن و كارپێكردنی نەخشەكە بە نووسراوی فەرمی، بەڕێوەبەرایەتیی نەحشەدانانی ئاوەدانی ڕاپەڕینی راسپارد بۆ جێبەجێكردنی نەخشە دیزاینكراوەكەی سەركەپكان.
وهزارهتی شارهوانی رایدهگهێنێت: دیزاینی نەخشەی بنەڕەتی سەركەپكان لە چوارچێوەی پلانەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردایە بۆ پێداچوونەوە بە بواری نەخشەسازی و شارسازی لە شار و شارۆچكەكان و دانانی نەخشەش بۆ ئەو شوێنانەی تا ئێستا بێ نەخشەن.
لهبهشێكی دیكهی راگهیاندراوهكهدا هاتووه: ئەو نەخشە پەسەندكراوەی سەركەپكان ماوەی نزیكەی ساڵێكە كاری لەسەر دەكرێت و لە قۆناغی كۆتاییشدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە نووسراوی ژمارە (3343) لە رێككەوتی (18/4/2021) نەخشە دیزاینكراوەكەی پەسەند كرد بۆ جێبەجێكردن.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.