ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران لە نێوان وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و فەرمانگەی میدیای و زانیاری بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا کە بە ئامادەبوونی محەمەد سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان و د. جوتیارعادل وتەبێژی حکومەت وسەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری بەڕێوەچوو، باس لە چۆنییەتی رێکخستنی کاری دەزگاکانی راگەیاندن لە چوارچێوەی یاسادا، و کارکردن بۆ هەموارکردنەوەی یاسای وەزارەتی رۆشنبیری ولاوان وپێداچونەوە بە رێنماییەکان وبەهێزکردنی هەماهەنگی زیاتر لە نێوان فەرمانگەی میدیا و زانیاری و وەزارەتی رۆشنبیری و سەرجەم وەزارەتەکانی دیکە کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر گرنگیی ڕۆڵی میدیاکانی هەرێمی کوردستان لە ئاراستەی پاراستنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و پاراستنی بەهاکانی کۆمەڵگەی کوردستان کرایەوە.
چەندین تەوەری گرنگی دیکەی وەک میدیا و سۆشیاڵ میدیای دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئاستەنگەکانی بەردەمی و چۆنییەتی جێبەجێکردنی رێنوێنی رێبەرەکانی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم بوارە باس و گفتگۆیان لەسەر کرا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەوشی میدیایی دەخاتە بەرباس
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.