بە دەنگی 97 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان پێشنیازەیاسای هاوردەکردن و عەمبارکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان پەسندکرا.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەی پەرلەمانی کوردستان، د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان دوای پەسندکردنی پێشنیازەیاساکە گوتی، بەبۆنەی پەسندکردنی پێشنیازەیاسای هاوردەکردن و عەمبارکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە خۆمان و گەلی کوردستان دەکەین.
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوای لە حکوومەت کرد بە زووترین کات رێنوێنییە پێویستەکان دەربکات. بۆ ئەوەی بەرهەمە نەوتییەکان بە کوالێتییەکی باش بگاتە دەست هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
به‌پێی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان بەمشێوهیهیە:
یەكەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووەم: خستنەڕووی بیرۆكەی ئەم چەند پەرلەمانتارێک لەبارەی، زۆربوونی نەخۆشیی شێرپەنجە، رەخساندنی هەلی كار لە هەرێمی كوردستان، هەمواری یەكەمی یاسای بە خاوەنكردنی ئەو زەوییانەی لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لەهەرێمی كوردستان و چەند بیرۆکەیەکی دیکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.