Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:33

ده‌بێت تانه‌دان له‌ هه‌ر مادده‌یه‌کی نێو یاسای بوودجه‌ پێشکه‌ش به‌ دادگای باڵای فیدراڵی بکرێت

کوردستان TV
100%

سائیب خدر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری خۆی ده‌دات له‌باره‌ی تانه‌كان كه‌ له‌سه‌ر یاسای بوودجه‌ی 2021 پێشكه‌شی كراون.

سائیب خدر له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، ئه‌و تانانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر یاسای بوودجه‌ی 2021 پێشكه‌شكراون له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه‌ پێداوچوونه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت و گوتی: دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری خۆی ده‌دات له‌باره‌ی تانه‌كان كه‌ له‌سه‌ر یاسای بوودجه‌ی 2021پێشكه‌شی كراون.

گوتیشی: ده‌بێت تانه‌دان له‌ ھه‌ر مادده‌یه‌كی نێو یاسای بوودجه‌ پێشكه‌ش به‌ دادگای باڵای فیدراڵی بكرێت و له‌ به‌رامبه‌ردا، دادگای ناوبراو بڕیاری خۆی له‌باره‌یه‌وه‌ ده‌دات.

ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌وه‌یشی وه‌بیرھێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ یاسای بوودجه‌ی 2021 له‌لایه‌ن زۆربه‌ی فراكسیۆنه‌كانه‌وه‌، ده‌نگی له‌سه‌ردراوه‌.

دوێنێ دووشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی دادی عێراق رایگه‌یاندبوو كه‌ یاسای بوودجه‌ بۆ ساڵی دارایی 2021له‌ رۆژنامه‌ی فه‌رمی وه‌قائیع بڵاوكرایه‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.