Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:41

باڵاخانه‌ی نوێی پاسپۆرت و نشینگه‌ی هه‌ولێر کرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 2021.4.20، بەئامادەبوونی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و هێمن قادر، جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم و بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لەبەرپرسان باڵاخانه‌ی نوێی پاسپۆرت و نشینگه‌ی هه‌ولێر كرایه‌وه‌.
دوای كردنه‌وه‌ی باڵاخانه‌ی نوێی پاسپۆرت و نشینگه‌ی هه‌ولێر، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و  پارێزگاری هەولێر، سەردانی یەکەیەکە هۆبە و بەشەکانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی ناوبراویان کردوو و لەنزیکەوە لەچۆنیەتی ڕێرەوی رایکردن و جێبەجێکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان کۆڵییەوە.
بەپێی ئەو سیستەم و دابەشکارییەی لەکارەکان کراوە لەهەردوو بەڕێوەبەرایەتی  پاسپۆرت و نشینگه‌ی هه‌ولێر كاریگه‌ریی زۆر له‌سه‌ر شێواز و چۆنیه‌تی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییەکان ده‌بێت و له‌كاتێكی كورت و گونجاو مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان ڕێزلێگیراوانه‌ ڕایی دەکرێت، كردنه‌وه‌ی باڵاخانه‌ی نوێی پاسپۆرت و نشینگه‌ی هه‌ولێر، ده‌ستكه‌وتێكی تری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئاسانكارییه‌كى زۆری تێداکراوە لە رایکردن و جێبەجێکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان و بە شێوازێکی سەردەمیانە و كواڵیتی بەرز خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشكه‌شیان دەكرێت.

11

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.