Erbil 3°C شەممە 18 کانوونی دووەم 05:07

کتێبی رای گشتی ئه‌لیکترۆنی چه‌واشه‌کردنی میدیایـی بڵاوکرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

شاعیرو نووسه‌ر چنار نامق، مامۆستا له‌ به‌شی راگه‌یاندن له‌ كۆلیژی ئادابی زانكۆی سه‌لاحه‌دین،  كتێبی "رای گشتی ئه‌لیكترۆنی چه‌واشه‌كاری میدیایی" بڵاوكرده‌وه‌.

 له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌ی چنار نامق راگه‌یاند" رای گشتی ئه‌لیكترۆنی و چه‌واشه‌كردنی میدیایی له‌ ئێستادا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و له‌ناو میدیای كوردی بوون به‌ دیارده‌، به‌ڵام ئه‌ دوو دیارده‌یه‌ وه‌كو چه‌مك دیاری نه‌كراون، بۆیه‌ به‌پێویستی ده‌زانم به‌ڕوونی ئه‌م دوو چه‌مكه‌ بخه‌مه‌ به‌ر باس و له‌نێو میدیای كوردیدا جێگه‌ی خۆی بگرێت به‌مه‌به‌ستی باشتر تێگه‌یشتن و ناونان له‌م دوو دیارده‌یه‌ كه‌ باس و خواستی سه‌رده‌من".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" من له‌ دونیای ئه‌ده‌به‌وه‌ هاتمه‌ نێو بواری راگه‌یاندن، پێشتر كتێبی شیعرم به‌ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌چاپ گه‌یاندووه‌ له‌ناوه‌خۆ و ده‌روه‌ی ووڵات، جگه‌ له‌ رای گشتی سێ كتێبی تری تری زانستیم هه‌یه‌ و هه‌ر یه‌كه‌و به‌ ناونیشانی جیاواز، هه‌روه‌ها ئه‌ونده‌ی پرسیومه‌ و گه‌ڕاوم ئه‌م ناونیشانه‌ی رای گشتی ئه‌لیكترۆنی و چه‌واشه‌كاری میدیایی بۆ جاری یه‌كه‌م له‌ فه‌رهه‌نگی كوردی ده‌بینرێت".   

ئا- كامران 

ژێده‌ر-زرای كرمانجی

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.