Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:37

کرێی خوێندنی کەسوکاری شەھیدان خەرج دەکرێت

کوردستان TV
100%

کرێی خوێندنی کەسوکاری شەھیدان خەرج دەکرێت بەپێی فەرمانێکی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران کرێی خوێندنی کوڕ و کچی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی خەرج دەکرێت و بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری شەھیدانیش رایده‌گه‌ێنێت: ئێستا چاوەڕێی وەزارەتی دارایین بۆ خەرجکردنی کرێی ساڵی 2018 - 2019 کە 19 ملیار دینارە  بۆ ھەموو ھەرێمی کوردستان.

داماو محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی شەھیدانی ئەنفالکراوانی ھەولێر به‌ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری خەرجکردنی پارەی کرێی خوێندنی کوڕ و کچی شەھیدان و زیندانیانی سیاسیی دەرکردووە و ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کراوە بۆ خەرجکردنی کرێی ساڵی 2018 و 2019 کە 19 ملیار دیناری عێراقییە و نزیکەی 700 قوتابی تەنیا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ھەولێرەوە ئامادە کراوە بۆ گەنجینە.

دەشڵێت: تەنیا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەولێر لە ساڵی 2018 - 2019 نزیکەی دووھەزار قوتابیی کوڕ و کچی شەھیدان و 250 کوڕ و کچی زیندانیی سیاسی لەسەر ئەرکی حکوومەت لە زانکۆ و پەیمانگا ئەھلییەکان درێژە بە خوێندن دەدەن، ئەوە جگە لە 380 قوتابیی ساڵانی پێشتر کە مامەڵەیان تەواو نەبووە و ئەمساڵ کرێی خوێندن وەردەگرن.

داماو محەمەد ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌: پارەکە خەرج دەکرێت و وەزارەتی دارایی بە قۆناغ بۆیان خەرج دەکات، بەڵام دواکەوتنی پارەی کرێی خوێندنی کەسوکاری شەھیدان بە مانای ئەوە نایەت ئاستەنگ بۆ خوێندنەکەیان دروست دەکات، لە خوێندن بەردەوام دەبن دوای وەرگرتنی پاڵپشتیی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئێمە بۆ ئەو زانکۆ، یان ناوەندەی قوتابی تێیدا درێژە بە خوێندن دەدات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.