له خولی باسكه‌ی تیپه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به ئێن بی ئه‌ی، تیپی لۆس ئه‌نجلۆس كلیپێرز به سه‌دوبیست وچوار خاڵ به‌رامبه‌ر به سه‌دوپێنج خاڵ له تیپی مینیسۆتا تیمبێر وۆڵڤزی میوانی برده‌وه.
له نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا، كلیپێرز به حه‌فتاودوو خاڵ به‌رامبه‌ر به په‌نجاوسێ خاڵ له‌پێش میوانه‌كه‌ی بوو، له نیوه‌ی دووه‌میش ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ی كلیپێرز به‌رده‌وام بوو تا یاریه‌كه‌ی به جیاوازی نۆزده خاڵ به سوودی خۆی ته‌واوكرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش كلیپێرز چله‌مین یاری له‌م وه‌رزه‌ی ئێن بی ئه‌ی برده‌وه‌و له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپی ڕۆژئاوای خوله‌كه دێت، یاریزان پاول جۆرج ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له‌م بردنه‌وه‌ی كلیپێرز بینی و بیستوسێ خاڵی له یاریه‌كه تۆماركرد، كاوه‌ی لیۆناردی هاوكاره‌كه‌شی پازده خاڵی دیكه‌ی بۆ تیپی براوه به‌ده‌ستهێنا، له‌و لاشه‌وه یاریزان ئه‌نتۆنی ئێدواردز بیستوسێ خاڵی بۆ مینیسۆتا تۆماركرد‌و تیپه‌كه‌شی چلودووهمین یاری له‌م وه‌رزه‌ی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا دۆڕاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.