Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:29

پۆلیسی هه‌ولێر: خه‌زوورێک ئۆتۆمبێلی زاواکه‌ی ده‌بات

کوردستان TV
#7
100%

پۆلیسی هه‌ولێر، بڵاویكرده‌وه‌، هاووڵاتییه‌كیان ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ ئۆتۆمبێلی زاواكه‌ی خۆی بردووه‌.

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی خەبات، دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتییەكەوە ئاگاداركرانەوە كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تیۆتا هایلۆكس)ی لە قەزای خەبات لێ دزراوە، دەستبەجێ دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكی ورد كرد و توانییان تۆمەتبارێك بە ناوی (هـ.ا.م) بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلەكە دەستگیر بكەن.

تۆمەتباری ناوبراو، كە خەزووری هاووڵاتییە دادخوازەكەیە، دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا و پەڕاوەكەشی رادەستی دادگا كرا.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.