به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، رایگه‌یاند: هیچ حاڵه‌تێكی مردن به ڤاكسینی كۆرۆنا تۆمارنه‌كراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ریاز عه‌بدولئه‌میر حلفی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گشتی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه رایگه‌یاند: تاکو ئێستا هیچ حاڵەتێکى مردن بەهۆى بەکارهێنانى ڤاکسینى کۆرۆنا لە عێراق تۆمار نەکراوە، وه‌رگرتنی ڤاكسین كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر هاوڵاتیان نییه.
ریاز عه‌بدولئه‌میر حلفی گوتیشی: تائێستا عێراق 49 هەزار ژەمە ڤاکسینی کۆمپانیای فایزەری پێشگەیشتووە و پێشتر هەریەک لە ڤاکسینەکانی سینۆفارمی چینی و ئەسترازێنیکا – ئۆکسفۆردی بەکارهێناوە.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، 16207 (شازده هه‌زار و دوسه‌د و حه‌وت) ژه‌م ڤاكسین بۆ هاووڵاتیان به‌كارهێندراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.