سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند: بەغدا سەرکەوتوو بووە لە سەپاندنی رێکارە یاساییهكان و دیارییکردنی کات بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە عێراق.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مستهفا کازمی لە ئێوارەخوانێکی بەربانگکردنەوەدا میوانداریی ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیی و ئەمنیی کردووە و گوتەیەکی پێشکەش کردووە و ئاماژهی بهوه كردووه، لەرێگەی گفتوگۆی بنیاتنەر و راستەقینەوە و بەرپرسیار سەرکەوتوو بووین لە سەپاندنی رێکاریی یاسایی و دیارییکردنی کات بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، دوای ئەوەی هێزەکانی عێراق تەواو ئامادەن بۆ وەگرتنی بەرپرسیارییەتی ئەمنیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەکانی داعش.
جهختی لهسهر ئهوهش كردووهتهوه، تاوەکو ئێستا ئاڵنگاریی و پێداویستی هەیە و بە قۆناغ دەستەبەری دەکەن تاکو هێزەکانی عێراق بەتەواوەتی ئامادەبن بۆ وەگرتنی هەر بەرپرسیارییەتییەک.
كازمی ئاشكراشی كردووه، لیژنەیەکی سەربازیی ـ هونەریی تایبەتمەندمان پێکهێناوە بۆ دیارییکردنی پێداویستی هێزەکانی عێراق و رێکارەکانی وەرگرتنی ئەرکەکان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
لە حەوتی نیسانی دووههزار و بیست و یهك بەغدا و واشنتۆن، رایانگەیاند رێکەوتوون لەسەر گۆڕینی ئەرک و رۆڵی هێزەکانی ئەمهریکا و هاپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بۆ ئەرکی راوێژ و مەشق و راهێنان لەگەڵ کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکان بەپێی خشتەیەکی کاتی کە هەردوولا لە گفتوگۆ هونەرییهكانی داهاتوودا لەسەری رێکدەکەون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.