Erbil 5°C شەممە 18 کانوونی دووەم 02:02

دوایین قۆناغی ڕێگای دووسایدی نێوان هه‌ولێر – دهۆک (ڕێگای گۆپاڵ) کرایەوە

کوردستان TV
#7
100%
n

 

ئومێد خۆشناو، پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به‌نوێنه‌رایه‌تی ڕێزدار مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شدارین له‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێگا ستراتیژی و گرنگە، ئەم ڕێگایە بە ستانداردی نێودەوڵەتییه‌ و بنه‌ماكانی سه‌لامه‌تی تێیدا ڕه‌چاوكراوە‌ .

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە 2021.4.19، بەنوێنەرایەتی ڕێزدار مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگای هه‌ولێر و بەئامادەبوونی خالید خۆشناو، خاوەنی كۆمپانیای هێمن گرووپ و بەڕیوەبەری گشتیی ڕێگاوبانی هەولێر، دوایین قۆناغی ڕێگای دووسایدی نێوان هه‌ولێر – دهۆك (ڕێگای گۆپاڵ) بۆ هاتووچۆی هاونیشتمانیان کرایەوە.

پارێزگای هه‌ولێر، لەكردنه‌وه‌ی رێگاكەدا ڕایگه‌یاند:"به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا، هیچ رێوڕه‌سمێكمان بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌نجام نه‌دا و ئه‌مڕۆ به‌نوێنه‌رایه‌تی ڕێزدار مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شدارین له‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێگا ستراتیژی و گرنگە، كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایه‌ كاریگه‌ری و ئاسانكاری زۆری هەیە نەک تەنها بۆ هاوڵاتییانی هەولێر و دهۆک‌، بەڵکو بۆ هاتووچۆی شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش، ده‌ستخۆشی لەهێمن گرووپ دەکەین كه‌ وێڕای ئه‌و قه‌یرانانه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌، توانییان ڕۆڵێكی به‌رچاوو له‌ كردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی دووسایدی (120) مه‌تری و (150) مه‌تری هه‌ولێر و رێگای دووسایدی نێوان هه‌ولێر – دهۆك (رێگای گۆپاڵ) بگێڕن و كاره‌كانیان به‌ خێرایی ڕاپه‌ڕێنن و به‌ر له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆی كۆتایی پێبهێنن، به‌ ته‌واوبوونی دووسایدی نێوان هه‌ولێر – دهۆك (رێگای گۆپاڵ)، جگه‌ له‌وه‌ی خزمه‌تێكی زۆر به‌ بواری بازرگانی و هاتووچۆی هاووڵاتییان ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها سه‌لامه‌تییه‌كی زۆریش بۆ شۆفێران و هاووڵاتییان ده‌سته‌به‌ر کراوە، كه‌ به‌ داخه‌وه‌ تا ئێستا هه‌م به‌هۆی خراپی ڕێگا و بانه‌كان و هه‌میش به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی شۆفێران به‌ رێنماییه‌كانی هاتووچۆ، ڕۆژانه‌ چه‌ندین كه‌س ده‌بوونه‌ قوربانی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ".

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر هه‌روه‌ها وتی:  ئەم ڕێگایە بە ستانداردی نێودەوڵەتی کە درێژاییه‌‌کەی (35) كیلۆمه‌تره‌ و هه‌موو بنه‌ماكانی سه‌لامه‌تی تێیدا ڕه‌چاوكراوە‌ به‌ گوژمه‌ی (166) ملیۆن دۆلار و به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگاوبانی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن هێمن گرووپه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌‌، رێگاكه‌ (6) ئه‌نده‌رپاس و ئۆڤه‌رپاسی تێدایه‌، كه‌ تاكه‌ پڕۆژه‌یه‌ له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر، وه‌ك رێگای خێرا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به‌وه‌ی كه‌ هه‌موو سووڕانه‌وه‌كان ئۆڤه‌رپاس و ئه‌نده‌رپاسن، به‌بێ ئه‌وه‌ی یوتێرمی تێدا بێت، تەواوبوونی ئەم رێگەیە، جگە لە کەمکردنەوەی ماوەی نێوان هەولێر و دهۆک، هەنگاوێکی دیکەیە بە ئاراستەی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی رێگە بۆ سەر ژیانی هاونیشتمانیان".

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.