Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:14

ئه‌مڕۆ رێگای نێوان هەولێر - دهۆک به‌ڕووی هاووڵاتیان ده‌کرێته‌وه‌

رێگای نێوان هه‌ولێر ـ دهۆك
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە‌ و دوای ته‌واوبوونی دوایین قۆناغه‌كانی رێگای خێرای نێوان هه‌ولێر ، دهۆك به‌ڕوووی هاووڵاتیاندا ده‌كرێته‌وه‌. 

پرۆژەی رێگەی خێرای نێوان هه‌ولێر - گۆپاڵ، گۆپاڵ - رۆڤیا، لە رێگەی ئۆتۆبانـی هەولێر ـ دهۆک لە ساڵی 2018‌ و له‌ كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی دانرا و هەر ئەو رۆژە دەستپێکردنی کارەکانی پرۆژەکە له‌ لایه‌ن هێمن گروپه‌وه‌ راگەیه‌ندرا.  

هه‌رچه‌ند ماوه‌ی پڕۆژه‌كه‌ 900 رۆژ دانردابوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌رتی رێگه‌وبانی كوردستان له‌ كابینه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ یه‌كێك له‌ پرۆژه‌ ستراتیژییه‌كانی كابینه‌كه‌ داده‌ندرێت، بۆیه‌ به‌ هه‌وڵ و پشتیوانی ئه‌م كابینه‌یه‌ پرۆژه‌كه‌ ساڵێك به‌ر له‌ ماوه‌ی دیاریكراوی خۆی كۆتایی پێهات. 

بڕیارە كاتژمێر سێی دوانیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ دووشه‌مه‌ و به ‌بەشداریی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبانی هەولێر قۆناغی کۆتایی رێگاکە بکرێتەوە و له‌مه‌به‌ولا هاووڵاتیان بۆ هاتووچۆ لەنێوان هەولێر - دهۆک دەتوانن ئەو رێگەیە بەکاربهێنن.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.