Erbil 22°C شەممە 21 ئەیلوول 00:40

که‌شناسی هه‌رێمی کوردستان روونکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌کانی گه‌رما ده‌دات

کوردستان TV
100%


 بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی هه‌رێمی كوردستان، ڕای دەگەیه‌نێت، پلەکانی گەرمی بەرزدەبنەوە و لە هەولێریش دەگاتە 35 پلە.

ئه‌مڕۆ دووشەممە  19  ى 4 ى 2021  فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: هەڕێمی کوردستان کەوتووەتە ژێر کاریگەریی بارستەهەوایەکی گەرم و پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوەن، ئه‌م كاریگه‌رییه‌ لە شارەکانی هەڕێمی کوردستان تا ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت، بەجۆرێک پلەی گەرمی لە شاری هەولێر تا 35 پلە بەرز ده‌بێتەوە.
ده‌شڵێت: لە دوای  ڕۆژی پێنجشەممەوە  پلەی گەرمی روو لە نزمبوونەوە دەبێت و ئەو شەپۆڵی گەرمایە، تەواو  دەبێت.

هه‌روه‌ها رایده‌گه‌ێنێت: لەم هەفتەیەش پێشبینیی بارینی باران ناکرێ.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.