پۆلیسى هه‌ڵه‌بجه له ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: له هه‌ڵه‌بجه كرێكارێك له كاتى كاركردندا قاڵبى ئاسن به‌ر سه‌رى كه‌وت و به‌هۆیه‌وه گیانى له‌ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ى 4 ى 2021، لهراگهیاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه بڵاوی كرده‌وه: كاتژمێر 9ى سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ له ناحیه‌ى سیروان، كرێكارێك به ناوى (ك، ع، ع) ته‌مه‌ن 20 ساڵ و دانیشتووى سلێمانى، له كاتى كاركردندا قاڵبێكى ئاسن به‌ر سه‌رى كه‌وت و گیانى له‌ده‌ست دا.
پۆلیس راشیدهگهێنێت: دۆسیه‌ى لێكۆڵینه‌وه له بنكه‌ى پۆلیسى سیروان ڕێك خراوه.
ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى پۆلیسى هه‌ڵه‌بجه:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.