له‌گه‌ری سی و سێی خولی فه‌ره‌نسا، یانه‌ی پاریس سان جێرمان له‌سه‌ر یاریگای خۆی به‌سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی سان ئیتیان به‌ده‌ست هێنا.
له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه هه‌ردوولا به‌هێزه‌وه رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه، به‌لام ئه‌م گێمه هیچ لایه‌كیان نه‌یانتوانی تۆری گۆلی یه‌كتر بهه‌ژێنن و هێرشه‌كانی بێ ئاكام بوو.
له‌گێمی دووه‌م ئاستی یاریه‌كه گه‌رم و گوری زیاتری به‌خۆیه‌وه بینی، له‌خوله‌كی حه‌فتاو حه‌وت دینس بوانگا گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ سان ئیتیان به‌ده‌ست هێنا، له‌به‌رامبه‌ردا دوو خولهك دوای ئه‌م گۆڵه كیلیان مبابی گۆلی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێنایه‌وه، یاریه‌كه به‌هێرشی به‌رده‌وام بۆ سه‌ر گۆلی یه‌كتر به‌رده‌وام بوو، له‌خوله‌كی هه‌شتاو حه‌وت، پاریس لێدانی سزای به‌ده‌ست هێنا، مبابی سه‌ركه‌وتوو بوو له‌جێبه‌جێكردنی لێدانه‌كه‌و گۆلی پێشكهواتنی تۆمار كرد.
له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی سان ئیتیان له‌خوله‌كی كۆتایی به‌واژووی رۆمان هامود گۆڵی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێنایه‌وه، له‌كاتی زیادكراوی یاریه‌كه ماورۆ ئیكاردی توانی گۆڵی سێیه‌م و بردنه‌وه بۆ پاریس تۆمار بكات.
به‌مجۆره یاریه‌كه به‌سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی پاریس ته‌واو بوو، به‌م بردنه‌وه پاریس جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ لیلی پێشه‌نگ بۆ ته‌نیا یه‌ك خال كه‌م كرده‌وه.
پاریس سان جێرمان سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر سان ئیتیان تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.