له‌ركابه‌رییه‌كانی خولی ئیتالیا، له‌یاری لوتكه‌و ئاگرینی گه‌ری سی و یه‌ك هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌تله‌نتا و یۆڤنتۆس رووبه‌رووی یه‌كتر بونه‌وه، یاریه‌كه به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌تله‌نتا ته‌واو بوو.
له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه هه‌ردوولا چه‌ندین گوشاریان خسته سه‌ر گۆلی یه‌كتر، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێ ئاكامبوو، له‌گێمی دوووه‌م یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به‌رده‌وامبوون له‌هێرشه‌كانیان تا سێ خولهك به‌ر له‌فیكه‌ی كۆتایی رۆسلان مالینۆڤسكی توانی تاكه گۆلی یاریه‌كه به‌ده‌ست بێنێت.
به‌م بردنه‌وه‌یه ئه‌تله‌نتا توانی كۆی خاڵه‌كانی بگه‌یه‌نێته شه‌ست و چوار خاڵ و خانه‌ی سێیه‌م له‌یانه‌ی یۆڤنتۆس وه‌ربگرێت، به‌مجۆره یانه‌ی یۆڤنتۆس به‌بێ كرییستیانۆ رۆناڵدۆ سێ خالی گرنگ و خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌تله‌نتا له‌ده‌ستدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.