Erbil 7°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 22:29

رووداوێکی شەمەندەفەر لە میسر نزیکه‌ی 100 قوربانی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%

لە ئاکامی وەرگەڕانی شەمەندەفەرێک لە میسر کە بە دووەم رووداوی هاوشێوە دادەنرێت لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا، دەیان کەس بوونە قوربانی

وەزارەتی تەندروستیی میسر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئاکامی وەرگەڕانی شەمەندەفەرێک لەسەر رێگای (قاهیرە - مەنسوڕە) لە شاری توخ لە پارێزگای قەیلوبییە، 97 کەس برینداربوون.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، دوای رووداوەکە 58 ئامبوڵانس بە مەبەستی گواستنەوەی برینداران، رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون.

لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە نەدراوە کە لە رووداوەکەدا گیان لەدەستدان تۆمارکراوە یان نا، بەڵام ده‌زگاكانی راگەیاندنی میسر بڵاویانکردەوە، لەو رووداوەدا هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە.

رۆژنامەی "میسر ئەلیەوم" لە سەرچاوە ئەمنیی و پزیشکییه‌كانه‌وه‌ گواستوویه‌تییه‌وە کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئاکامی ئەو رووداوەدا هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات رۆژنامەی "ئەخبار ئەلیەوم" لە زاری پارێزگاری قەلیوبییە‌، عەبدولحەمید هەجان-ه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، رووداوەکە 109 برینداری لێکەوتووەتەوە.

ئەم رووداوە بە دووەم رووداوی هاوشێوە داده‌نرێت كه‌ لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا لە میسر رووبدات، دوای ئەوەی 26ی ئاداری رابردوو لە ئاکامی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە پارێزگای سوهاج باشووی ئەو وڵاتە، 32 کەس گیانیان لەدەستدا و 165 كه‌سی دیکە برینداربوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.