ئیدارەی گەرمیان لهسەر هێرشهكهی شهوی رابردوو سهر شارۆچکەی کفری ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكردهوه و رایدهگهێنێت: لە ناوچەی قوریچای نزیک کفریەوە دوو کاتیۆشا ئاڕاستەی ناو قەزای کفری کرا و بەر دو گەڕەکی شارەکە کەوت.
لە راگەیەندراوێکدا ئیدارەی گەرمیان هاتووه: کاتژمێر 7:21 ى ئێوارهی رۆژی یهكشهمه18 ى 4 ى 2021، لە ناوچەی قوریچای نزیک کفریەوە دوو کاتیۆشا ئاراستەی ناو قەزای کفری کرا و بەر دوو گەڕەکی شارەکە کەوت، خۆشبەختانە جگە لەوەی ھاوڵاتیەک بە سووکی بریندار بوو، ھیچ زیانێکی دیکەی نەبوو.
ئاماژە بەوەشکراوە:باری ئەمنی کفری ئاساییە و ھێزەکانی پێشمەرگە لە شوێنێ خۆیان و لەدەوروبەری کفری جێگیرکراون و ھێزەکانی ئاسایشی گەرمیانیش بۆ پشتیوانی ھێزی پێشمەرگە لە کفریە، دەزگا ئەمنیەکانیش لێکۆڵینەوەیان لە چۆنیەتی کردەوە تیرۆریستیەکە دەستپێکردوە.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئیدارەی گەرمیان هاتووه: بەم کردەوە ترسنۆکانە، تیرۆریستان ناتوانن ئارامی و ئاسایشی کفری تێکبدەن و پشێوی دروست بکەن.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.