عەمید روکن دلێر محموود، فەرماندی لیوای ۱۷ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، لەلێدوانێکی تایبەتدا، بەپێگەی وەزارەتی پێشمەرگەی رایگەیاند: " سەعات ۷ی ئێوارە، دوو موشەکی کاتیۆشا، ئاراستەی شاری کفری کراو بەسەر هەردوو بارەگای فەوجی۲ی لیوای ۱۷ و بارەگای ئیسنادی لیواکەیان تێپەڕیوەو لەدووری پێنج سەد مەتر لەدووری بارەگاکانی پێشمەرگە کەوتۆتەوە.
وتیشی: هیچ زەرەرێکی گیانی و ماددی نەبووە. فەرماندەی لیوای ۱۷ی پیادە، ئاماژەشی بەوەکرد، هێزی پێشمەرگە هەمیشە لەخەمی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری ناوچەکەیە و ئەو کردەوە ترسنۆکانەیەی تیرۆریستان نایانترسێنێت.
فەرماندەی لیوای ۱۷ ئاشکراشی کرد، دوای هێرشهكه هێزهکانی پێشمەرگه و هێزە ئهمنییهكان گهیشتوونهته شوێنهكه و لێكۆڵینهوه لەوبارەیەوە دهستی پێكردووه. بەڕێوەبەری پۆلیسی کفری، لەشوێنی رووداوەکه بەمیدیاکانی راگەیاند: رەوشی ناوشاری کفری ئارامەو، تیرۆریستان ناتوانن بەو کردەوانەیان ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە بشێوێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.