سهنتهری میدیاو زانیاری وهزارهتی پێشمهرگه له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: دوای ئەوەی لەچەند کەناڵێکی میدیایی هەواڵی دابین کردنی ڤاکسینی کۆڕۆنا بۆ لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوبۆوە، کە گوایە لەلایەن ئەمریکاوە دابین کرابێت. میدیا سەنتەر وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی ئەم هەواڵەوە پەیوەندی کرد، بە د. رزگار عهلی بەڕێوەبەری کاروباری پزیشکی وەزارەتی پێشمەرگە، لەو بارەیەوە رایگەیاند: بڵاوبوونەوەی هەواڵی دابین کردنی ڤاکسین لە لایەن ئەمریکاوە لە چەندین ماڵپەرو کەناڵی میدیایی، بۆ لیوا تایبەتەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، هەواڵێکی ناڕاستە.
بەڕێوەبەری کاروباری پزیشکی دوپاتی کردەوە، کە سەرچاوەی فەرمی کاروباری تەندروستی لە وەزارەتی پێشمەرگە ئێمەین و لەوبارەیەوە هیچ هەواڵێکمان پێنەگەیشتووە، هەر چەندە ئێمە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی، داوامان لە هاوپەیمانان کردووە، بۆئەوەی ڤاکسین دابین بکەن بۆ هێزەکانمان، بەڵام تا ئێستا ئەم داوایە وەڵام نەدراوەتەوە. هەرکاتێک وەڵامێکی ئەرێنیمان وەرگرت و ڤاکسینمان بەدەست گەیشت، ئەو کات بۆ کەناڵەکانی میدیا وخوشک و برا پێشمەرگەکانمان ڕایدەگەیەنین، جگە لەمە ئەوەی لەماڵپەڕو کەناڵەکانی میدیا بڵاوکراوەتەوە، دورە لەراستیەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.