مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەربەبەشی پۆلیسی سەید سادق ژنێكیان دەستگیركرد كە بە چەقۆ هاوسەرەكەی خۆی كوشتووە .
لهراگهیاندراوێكدا، بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردهوه: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پۆلیسی سەید سادق ئاگادار كرایەوە لە بونی ڕوداوێكی كوشتن لەگەڕەكی فەرمانبەران لە قەزای سەید سادق ، دەستبەجێ هێزەكانی بنكەی پۆلیسی حەسار و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەقۆیەدا كە تاوانەكەی پێئەنجام دراوە .
راشیدهگهیهنن: لە ئێستا تۆمەتبار (پ ، ح ،ح ) لەدایكبووی 1980 كە بكوژی هاوسەرەكەیەتی بە ناوی (س ، ع ، أ ) لەدایكبوی 1984 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.