لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 18 ى 4 ى 2021 ، فه‌ریق جه‌مال مه‌حه‌مه‌د سه‌رۆكی دەستەی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، پێشوازی له كۆڵۆنێڵ یۆرك، به‌رپرسی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له شاری هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
وه‌زاره‌ت رایدهگهێنێت: له‌و دیداره‌دا، باس له بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه كرا و تیشكخرایه سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌گشتی و هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌تایبه‌تی.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن: كه‌هه‌ر له‌و دیداره‌دا باسی هاوكاریە لوجستیەکان بۆ پێشمه‌رگه و سود وه‌رگرتن له توانای هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا كرا.
شایانی باسە له رابردودا ئه‌ڵمانیا له‌رووی مه‌شق وراهێنان و گه‌یاندنی هاوكاری بۆ پێشمه‌رگه رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه.
سه‌رۆکی دەستەی ئه‌رکان و شاندێکی هێزه‌کانی ئه‌ڵمانیا تاووتوێی په‌یوه‌ندییه‌کانی پێشمه‌رگه و و هاوپه‌یمانان ده‌که‌ن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.