Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 06:08

قائیمقامی سلێمانی: ئەگەر بەهەموو لایەکمان پابەندی رێنماییەکان نەبین ئەگەری هەیە داخستنی گشتی رابگەیەندرێت

کوردستان TV
100%


قائیمقامی سلێمانی مەترسییەکانی بەرزبونەوەی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنای خستەروو و ئاماژەی بەوە کرد ئەگەر بەهەموو لایەکمان پابەندی رێنماییەکان نەبین ئەگەری هەیە داخستنی گشتی رابگەیەندرێت.
لە کۆبونەوەی لەگەڵ خاوەنی سەرتاشخانەکانی سلێمانی، ئاوات محەمەدـ قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی ئاماژەی بە پێویستی پەیڕەوکردنی رێکارە تەندرستییەکان کرد بۆ خۆپارێزی لە توشبوون بە کۆرنا.
رایگەیان ئەگەر بە هەمومان لە خەمی تەندروستی خۆمان و کەسوکارماندا نەبین، ئەگەری هەیە ژمارەی توشبوون بە رادەیەک زیاد بکات کە لە کۆنترۆڵی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەربچێت، لەو کاتەیشدا ناچار دەبین بەهەمان شێوەی ساڵی رابرسوو داخستنی تەواوەتی رابگەیەنین، بەوەش ژیان و بژێوی هاوڵاتیان دەوەستێت.
هەر لە کۆبونەوەکەدا دوای گفتوگۆی ئامادەبووان لەسەر کێشەو داواکارییەکان، لەلایەن لەشکر حەمیدـ سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، رێنمایی پێویست درا بە خاوەنی سەرتاشخانەکان کە بریتین لە:
۱ـ بەکارهێنانی ماسک و موادی پاککەرەوە بە بەردەوامی.
۲ـ هەوڵ بدرێت ژمارەی ئەو کەسانەی لە یەک کاتدا سەردان دەکەن کەمبکرێنەوە، یاخود بکرێت بە بۆبە.
۳ـ پاککردنەوەی ئامێر و پێداویستییەکان بە ماددەی کهول.
٤ـ بەکارهێنانی شفرەو گوێزانی سەفەری.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.