Erbil 9°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 22:39

ژاپۆن به‌ به‌شداری 140 هه‌زار سه‌رباز ئاماده‌کاری بۆ ئه‌نجامدانی مانۆڕێک ده‌کات

کوردستان TV
100%

هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی به‌رگریی وشكانیی ژاپۆن (GSDF)، له‌ باشووری ئه‌و وڵاته‌ له‌ ناوچه‌ی كیوشو كه‌ كه‌ناراوی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای چینه‌، پلانی ئه‌نجامدانی گه‌وره‌ترین مانۆڕی سه‌ربازیی داده‌ڕێژێت.

ده‌زگای په‌خشی گشتیی NHK، له‌ هه‌واڵێكیدا كه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ سه‌رچاوه‌كانی هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی به‌رگریی وشكانیی ژاپۆن بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر زیادبوونی هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی چین له‌ ناوچه‌كه‌، سوپای ژاپۆن ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی مانۆڕێك ده‌كات.

به‌ پێی ئه‌وه‌یش هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی به‌رگریی وشكانیی ژاپۆن، به‌ به‌شداری نزیكه‌ی 140 هه‌زار له‌ هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی به‌رگریی وشكانیی، له‌ مانگه‌كانی ئه‌یلوول و تشرینی دووه‌مدا، له‌ ناوچه‌ی كیوشو له‌ باشووری وڵاته‌كه‌ی مانۆڕێكی سه‌ربازیی ئه‌نجام ده‌دات.

له‌و مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌دا كه‌ گه‌وره‌ترین مانۆڕی 30 ساڵی رابردووه‌، یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كانی هۆككایدۆ له‌ باكوور و تۆهۆكو و شیكۆكۆی بۆ ره‌وانه‌ ده‌كرێت و، پلان وایه‌ ئاستی هۆشداری دژ به‌ ئه‌گه‌ری دۆخه‌ به‌په‌له‌كانی له‌ باشووری خۆرئاوا زیاد بكرێت.

هه‌روه‌ها ئاژانسی هه‌واڵی كیۆدۆ، له‌ راپۆرتێكی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ دوواین جار له‌ ساڵی 1993دا مانۆڕێكی له‌و شێوه‌یه‌ ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ تیایدا جه‌نگی سارد كۆتایی هات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.