دوو بیرە نەوت لە باکووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک ته‌قییه‌وه .
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پارێزگای کەرکووک بە میدیاکانی عێراقیی راگەیاندووە کە ئەمڕۆ شەممە تیرۆریستانی داعش، بیرە نەوتی ژمارە 105یان لە کڵێگەی بای حەسەن لە قەزای دووبز باکووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک تەقاندووەتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەیشداوە کە ھێشتا زیانی تەقاندنەوەی بیرە نەوتەکە نەزاندراوە و گوتی:"ھێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لەوبارەیەوە دەستپێکردووە".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی نه‌وتی باكوور رایگه‌یاند: كه ته‌قینه‌وه‌كه له‌دوو بیری نه‌وتدا بووه‌و به‌هۆی هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكی له‌گواستنه‌وه‌ی بۆرییه‌كاندا بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.