له چوارچێوەی چالاکییەکانی لقی هەولێری یەکێتی بۆکسێنی کوردستان ، لە پاڵەوانیەکدا له شاری کەرکوک ئەنجامدراو تیایدا جەماوەرێکی زۆری هاودارانی یاریی بۆکسین و وێڕای میوانان یٔامادەی بوون ،لەم میانەدا تیپی هەولێر ڕووبەڕووی یانەی تورکمانی کەرکووک بۆوە .. که ئەنجامی کێش ویاریەکان بەمشێوەیه بوون ..
- له ئاستی کێشی 28 کغ یاریزانی هەولێر عەبدولڕەحمان ئەحمەد لەگەڵ یاریزانی کەرکوک زێنولعابدین بە21خاڵ یەکسان بوون .
- لەکێشی44 کغم حەسەن کاوە هەولێر لەگەڵ زەکەریا ئەمیر کەرکوک 21خاڵ/بە 19خاڵ دۆڕا .
- ڕەزوان خۆشناو هەولێر لەکێشی 52کغم سەرکەوتنی بەسەر زەکەریا سەلیم بۆکس وەشێنی کەرکووك تۆمار کرد ببە19خاڵ بەرانبەر17 خاڵ
- هیوا شێرزاد له تیپی هەولێر لەکێشی 53 بەرانبەر محەمەد قاسم کەرکووك بە22- 18 سەرکەوتنی بەدەسیهێنا .
- لەکێشی 57محەمەد یٔەحمەد هەولێر لەگەڵ هاوتاکەی محمد جان کرکوک بە 19خاڵ یەکسان بوون.
- لەکێشی 63یوسف یٔیسماعیل کەرکووك بەرامبەر یٔیبراهیم حسێن هەولێر بە22خاڵ بەرامبەر 20خاڵ براوەبوو.
- لەکێشی 71کغم عەلی سالم کەرکووك 21 خاڵ مستەفا یٔەحمەد 21خاڵ یەکسان بوون
دواجاریش لەکێشی 75کغم یٔەمیر کاوە بەهۆی پاشەکشەی بۆکسوەشێنی کەرکووک یٔیبراهیم یٔەیاد
به براوە هەژمار کرا .
لە کۆتایدا لەلایەن بەرپرسانی ئامادەبوو خەڵات بەسەر سەرکەوتووان دابەشکرا .
شیانی باسە تیپی پۆکسێنی هەولێر لەلایەن ئەحمەد خەلیل جاف سەرپەرشتی دەکرێت ، چەندین یاریزانی تازەپێگەیشتووان و لاو و خاوەن ئەزموون له خۆ دەگرێت .
بۆ ئەمەبەستە کامەران سلێمان مەولود ، سەرۆکی یەکێتی بۆکسێنی کوردستان له لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کرد که له بەرنامەیاندایه به یارمەتی لێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان بەشداری له چەندین خول و پاڵەوانێتی ئەم یارییە یٔەنجام بدەن و بەو هیوایەی بتووانین ئاستی یاریی بۆکسێن بگەڕێنینەوە سەردەمی زێڕینی خۆی ، بێگوومان ئەمەش به هەماهەنگی و زیاتر ئەنجامدانی چالاکی دێتە بەرهەم .
یونس حهمهد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.