له سۆران فرۆشتنی گیابههارییهكان جمه‌یان دێت، پزیشكێكیش ده‌ڵێت: خواردنی كوزه‌ڵه و هه‌ندرێشه به پله‌ی یه‌كه‌م دێن بۆ چاره‌سه‌ری گورچیله.
به‌و پێیه‌ی شاری سۆران ده‌ورووبه‌ری چیایه‌و ده‌ور دراوه به ژماره‌یه‌كی زۆر گوند‌و ئاوایی و ناوچه‌ی شاخاوی، ڕۆژانه هاووڵاتیان بۆ (كه‌وش) واته هێنانی گیا به‌هارییه‌كان ده‌چنه شاخه‌كان و كاڵاكانیان له سۆران ساغ ده‌كه‌نه‌وه، ئێستا بازار پڕه لهوگیا به‌هارییانه.
له‌مباره‌یه‌وه هاووڵاتی حه‌مه‌د ڕۆستایی گوتی: من لێره ئێواران و به‌یانیان كه‌نگرو ڕێواس و ئهسرێلك و ئالۆ و هه‌ندرێشه و لووشه و كوارگ له كهووشچییهكان ده‌كڕمه‌وه و ده‌یان فرۆشم.
هاوكات گوتیشی: هاووڵاتی هه‌یه ڕۆژانه بایی زێتر له دووسه‌د هه‌زار دینار گیای به‌هاری دێنێت.
هه‌روه‌ها خاتوو نه‌جیبه كه خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری سیده‌كانه گوتی: ئێمه هه‌ر ڕۆژه‌و ده‌چینه ناوچه‌یه‌ك بۆ كه‌وش و گوتیشی: ده‌ڤه‌ری بارزان و سیده‌كان و باڵه‌كایه‌تی هه‌ر ناوچه‌و به گیایه‌ك به ناو بانگه.
له‌مباره‌یه‌وه زیاد ئه‌سعه‌د خۆشناو پزیشكی هه‌ناوو گورچیله‌یه به كوردستان تی ڤی گوت: گیا به‌هارییه‌كان بێجگه له‌وه‌ی تام و له‌ززه‌تی تایبه‌تی هه‌یه، هاوكات سوودی خۆشی هه‌یه و خواردنی كوزهڵهو هه‌ندرێشه بۆ گورچیله چاره‌سه‌رێكی سرووشتی پله یه‌كه.
شایانی باسه له‌وه‌رزی به‌هاردا گیا به‌هارییه‌كان له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌رده‌كه‌ون و زیاتر له 45 ڕۆژ ده‌مێنێت و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی تێدا سوود مه‌ند ده‌بێت به‌وه‌ی به‌ماندوو بوونی خۆیان ده‌چنه ناوچه شاخاوییه‌كان و شوێنه سه‌خته‌كان بۆ هێنانیان .
ڕاپۆرت/ فه‌رمان عه‌لی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.